هادی عامری بۆ حکومەت و پەرلەمان: سنوورێک بۆ دەستدرێژییەکانى ئەمریکا و ئیسرائیل دابنێن
پەرەگراف - هادی عامری داوا لە حکومەت و پەرلەمانى عێراق دەکات کە "سنوورێک بۆ دەستدرێژییەکانى ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر حەشدى شەعبى دابنێن".
هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر، لە بەیاننامەیەکدا داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، حکومەتی عێراق و بەتایبەتی وەزیری دەرەوە دەکات، "جوڵەی خێرا و جیددی" بکەن و سنوورێک بۆ بۆردوومانەکانى ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر حەشدى شەعبى دابنین.
ئەمیندارى ڕێکخراوى بەدرڕایشیدەگەیەنێت ئەو "دەستدرێژییانە" تا ئێستا "زیاتر لە ٦٠" کوژراو و "١٠٠" برینداری لێ کەوتووەتەوە.
هادى عامرى "سەرکۆنەى توند" ـى هێرشەکان بۆ سەر حەشد دەکات کە ئەو بە "دوژمنکاری" ناوى دەبات. دەشڵێت "ئەم دەستدرێژییانە پێداگری و خۆڕاگریمان لەسەر هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق و سەروەری و کەرامەت و یەکپارچەیی گەل و خاکەکەی زیاتر دەکات".
لە دواى دەستپێکردنى هێرشەکانى ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هێزەکانى حەشدى شەعبییش لە عێراق ڕۆژانە دەکرێنە ئامانج. بەتایبەت لە دواى بەشداریى گرووپەکانى بەرەى موقاوەمەى ئیسلامیى عێراق بۆ پاڵپشتیکردن لە ئێران و هێرشە بەردەوامەکانیان بۆ سەر پێگەکانى ئەمریکا، هێرشەکانى ئەمریکا و ئیسرائیلیش بۆ سەر حەشد زیادیان کردووە و ڕۆژانە دەکرێنە ئامانج.