دەست بە هەناردەكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمی كوردستانەوە كرا
پەرەگراف - وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم ڕایگەیاند، بە هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵی، دەستی بە کارپێکردنی وێستگەی نەوتی "سارالو" بۆ گواستنەوەی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بۆ وێستگەی فیشخابوور کردووە، تا لە ڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە ڕەوانەی بەندەری جەیهانی توركی لەسەر كەنارەكانی دەریای ناوەڕاست بكرێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەشڵێت، ئەم هەنگاوه "لەسەر بڕیاری مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لەبەرچاوگرتنی ئەم بارودۆخە نائاساییەی كە ڕووبەرووی وڵات بووەتەوە"، نراوە.
هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بە بۆریی هەرێمدا لە كاتژمێر 06:30 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ 18-03-2026 دەستی پێ کردووە.