مەسعود بارزانی: ئەوەی لە دەستمان بێت دەیکەین بۆ دووربوون لە شەڕ

05-03-2026 10:26
پەرەگراف - لە پەیامی پیرۆزبایی 35ـەمین ساڵیادی ڕاپەڕیندا، مەسعود بارزانی دەڵێت "ئێستا ناوچەكەمان بە بارودۆخێكی زۆر ئاڵۆز و هەستیاردا تێدەپەڕێت. هیوادارین كە هەرچی كێشە و ناكۆكی لە ناوچەكەدا هەیە بە ڕێگەی ئاشتیانە بگاتە ئەنجام و چارەسەری".
سەرۆکی پارتی دەشڵێت "ئەوەی لە دەستمان بێت، دەیكەین، بۆ ئەوەی كوردستان لە شەڕ و نەهامەتی و ناخۆشی دوور بێت و پارێزراو بێت".
ئەوە لەکاتێکدایە شەڕی ئەمەریکاو ئیسرائیل لەگەڵ ئێران پێیناوەتە شەشەم ڕۆژی لەسەر بەک، بەپێی میدیای ئەمەریکا، واشنتۆن چاوی لەسەر هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە بۆ شەڕکردن لە دژی ئیران لەسەر زەوی و سەرهەڵدانی ڕاپەڕینی چەکداری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.