پەرەگراف- دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، دەڵێت "هێشتا هێرشە گەورەکەمان بۆ سەر ئێران دەست پێ نەکردووە". دەشڵێت "پێشبینیمان کردبوو لە ماوەى چوار هەفتەدا سەرکردایەتیى ئێران لەناو ببەین، بەڵام لە ماوەى یەک کاتژمێردا ئەنجاممان دا".
بە قسەى سەرۆکى ئەمریکا، بەرنامەى مووشەکیى ئێران بە خێراییەکى زۆر پێش کەوتبوو و ئەگەر هێرشیان نەکردایەتە سەرى، "بەمزووانە مووشەکێکى بەرهەم دەهێنا کە بگاتە ئەمریکا".
ترەمپ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتیشى "١٠ کەشتیى ئێرانمان نوقم کردووە". هەروەها جەختى کردەوە کە ئامانجیان ئەوەیە هەرگیز ئێران دەستى بە چەکى ئەتۆمى نەگات و دەڵێت "ڕێگریم لەوە کرد".