فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریکا کوژرانی ٦ سەربازی وڵاتەکەی لە شەڕی ئێران ڕاگەیاند
پەرەگراف – فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، تا کاتژمێر ٤ی ئێوارەی ڕۆژی ٢ی ئازار بە کاتی ڕۆژهەڵات، شەش ئەندامی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە میانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەکانی ناوچەکەدا کوژراون.
هێزەکانی ئەمریکا بەم دواییانە تەرمی دوو کارمەندیان دۆزیوەتەوە کە پێشتر بێسەروشوێن بوون، ئەوەش لە شوێنێکدا کە لە کاتی شەپۆلی یەکەمی هێرشەکانی ئێراندا کرابووە ئامانج.
سێنتکۆم پشتڕاستی کردەوە کە هاوکات لەگەڵ چڕبوونەوەی ململانێکان، ئۆپەراسیۆنە سەربازییە گەورەکان بەردەوامن. ناسنامەی سەربازە کوژراوەکان تا کاتی ئاگادارکردنەوەی کەسوکاریان بە پارێزراوی دەهێڵدرێتەوە و ڕاناگەیەنرێت.