پەرەگراف- بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای عێراق بە گەڕەکی نەورۆزی کەرکووکدا بڵاوبوونەوەو خەڵکی گەڕەک کاتێک هەستان لەخەو بینییان سوپا چووەتەسەر چەند ماڵێکی کوردو لە خانوەکانیان دەریان دەکات، ئەمەش نیگەرانی و ناڕەزایی فراوانی لێکەوتەوە.
بەپێی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی؛ پیاوێک دەیەوێت بچێتە ناو ماڵەکەی، بەڵام سوپای عێراق ناهێڵن و پاڵی پێوەدەنێن و ئازاری دەدەن، هاوکات سوپا چوونەتەناو ماڵێکی دیکەی کوردو ژنی ماڵەکە هاوار دەکات و ناڕەزایی دەردەبڕێت.
گەڕەکی نەورۆز زیاتر لە 120 خانووەو پێش روخانی رژێمی بهعس به گهڕهكی ئهفسهران ناسراوبووە، بهڵام دواتر خێزانه گهڕاوهكان تیایدا نیشتهجێبون و دهڵێن تاپۆی خانووهكانیان ههیه، بەڵام وەزارەتی بەرگری عێراق بە موڵکی خۆیی دەزانێت و داوای چۆڵکردنی خانووەکان دەکات.
پەرلەمانتار دیلان غەفور نوێنەری کەرکوک لە پەرلەمانی عێراق بە پەرەگرافی وت "زۆر بەتووندی ئیدانەی هەڵکوتانەسەر خێزانەکانی گەڕەکی نەورۆز دەکەم لەلایەن سوپای عێراق لە شاری کەرکوک. ڕەفتاری سوپای عێراق بەرامبەر خێزانە کوردەکان نایاساییەو قبوڵنەکراوەو بە تووندی دژی دەوەستینەوە".
"لەگەڵ بەرپرسانی باڵا لەسەر خەتین بۆ چارەسەری کێشەکەو داوا لە سەرۆکوەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی دەکەین دەستوەردانی بەپەلە بکات بۆ کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییەکانی سوپا و ئاساییکردنەوەی دۆخی گەڕەکەکە" ئەو پەرلەمانتارە وای وت.