دەزگای ئاسایشی هەرێم: کەتیبەیەکی ویلایەتی کوردستانى داعشمان هەڵوەشاندەوە

17-02-2026 07:12

پەرەگراف - دەزگای ئاسایشی هەرێم هەڵوەشاندنەوەی "گرووپێکی مەترسیداری داعش" ‏لەژێر ناوى "کەتیبەی پێنجی سەلمانی فارسی" سەر بە ویلایەتی کوردستانى ڕێکخراوەکە ‏ڕادەگەیەنێت.‏

بەپێى ڕاگەیەندراوى دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا کە دوو مانگى ‏خایاندووە (08-12-2025 تا 09-02-2026)، ئەندامانى گرووپەکە کە 10 کەس بوون، ‏لە "هەڵەبجە، سەیدسادق، پێنجوێن، گەرمیان و دیالە" دەستگیر کروان.‏

پرۆسەکە بە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بە ‏هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئەنجام دراوە. تێیدا دەست ‏بەسەر "هەشت چەک، و یەک دەمانچە، دوو بۆمبی دەستی، ماددەی تەقینەوە لە ‏جۆری سیفۆر، دووربین و پشتێنی خۆکوژی"دا گیراوە.‏

دەزگاى ئاسایشى هەرێم سەبارەت بە پلان و کارى ئەو گرووپە دەڵێت "پلانیان ‏خۆ ڕێکخستنەوە و دروستکردنی گرووپی تیرۆریستی، درو‌ستکردنی شوێنی مانەوە، ‏گواستنەوەی چەکدارانی داعش لە وڵاتانی دراوسێوە بۆ کوردستان و خوارووی ‏عێراق بووە"‏

ئێستا سەرجەم دەستگیرکراوەکان بە ماددەی (٤)ـى تیرۆر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە ‏لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.‏