سوپای عەرەبیی سووریا: ئۆپەراسیۆنى ئامانجدار بۆ سەر پێگەکانى هەسەدە دەست پێ دەکەین

08-01-2026 10:38

پەرەگراف - سوپای عەرەبیی سووریا كاتی دەستپێكردنی قەدەغەی هاتووچۆ و ئۆپەراسیۆن بۆ سەر پێگە سەربازییەكانی هەسەدەی لەناو گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب ڕاگەیاند.

دەستەی ئۆپەراسیۆن لە سوپای عەرەبیی سووریا ڕایگەیاند، كاتژمێر 01:30 خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، قەدەغەی هاتووچۆ لە گەڕەكەكانی شێخ مەقسوود، ئەشرەفییە و بەنی زەید دەست پێ‌ دەكات تا كاتێكی نادیار.

سوپاكە داوای لە هاووڵاتیانی مەدەنی لەو گەڕەكانە كردووە كە "لە پێگە سەربازییەكانی هەسەدە دوور بكەونەوە".

دەستەی ئۆپەراسیۆن لە سوپای عەرەبیی سووریا دەڵێت "سوپا لە كاتژمێر 01:30 خولەكی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنی ئامانجدار دژی هەسەدە لە گەڕەكەكانی شێخ مەقسوود، ئەشرەفییە و بەنی زەید دەست پێ‌ دەكات".