بافڵ تاڵەبانی: بە نیگەرانییەکی قووڵەوە لە رووداوەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دەڕوانم

07-01-2026 07:21

پەرەگراف- بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی لەبارەی هێرشی هێزەکانی سەربە حکومەتی سووریا بۆسەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بڵاوکردەوەو دەڵێت: بە نیگەرانییەکی قووڵەوە لە رووداوەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دەڕوانم و دڵم لای گەلەکەمانە لە رۆژئاوای کوردستان. 

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتی

بە نیگەرانییەکی قووڵەوە لە رووداوەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب دەڕوانم، لەم کاتە سەخت و دژوارەدا دڵم لای گەلەکەمانە لە رۆژئاوای کوردستان.

هیوادارم هەموولایەک دان بەخۆیاندا بگرن و ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەم رووداوە نەخوازراوەدا بکەن و لە رێگای دیالۆگ و گفتوگۆی بەرپرسیارانەوە کێشەکان چارەسەر بکەن.

پشتگیریی لە هەر هەوڵێک دەکەم بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و چارەسەکردنی ئاشتییانەی کێشەکان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان