سوننەکان لەت بوون لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان

28-12-2025 10:01

پەرەگرافئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی کە لایەنە سوننەکانی عێراق لە خۆی دەگرێت، لە دواکۆبوونەوەی ئەمشەویدا نەیتوانی بگاتە یەکدەنگی لەسەر یەک بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هاوپەیمانیی عەزم بە کاندیدی خۆی و چوار لایەنەکەی دیکە بە بەربژێرێکی هاوبەشەوە دەچنە کێبڕکێوە.

هاوپەیمانیی عەزم ڕایگەیاند، موسەنا سامەڕایی سەرۆکی هاوپەیامانییەکە بەربژێرە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.

دواتریش خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە ڕایگەیاند، هەیبەت حەلبووسی، سەرکردە لە پارتی تەقەدوومی محەمەد حەلبووسی و ئەندامی پەرلەمانی ئەو پارتە، بەربژێری هاوبەشی هەریەک لە تەقەدوم، سیادە، حەسم و جەماهیر وەتەنی یە.

سبەینێ یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراقەو دەبێت سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی هەڵبژێردرێن.