بارینی بەفرو باران بەردەوام دەبێت؛ لە بەرواری باڵا ١٥ سانتیم بەفر باریوە

27-12-2025 01:09

پەرەگراف- کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، بارینی بەفرو باران لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەردەوام دەبێت و زۆرترین بەفری ئەمساڵ تائێستا لە دەڤەری بەرواری باڵا باریوە کە ١٥ سانتیمە.

هەروەها لە حاجی ئۆمەران ١٠ سانتیم و لە کانی ماسی ٨ سانتیم بەفر باریوە.

کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ و سبەی لە هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ شەممە 27-12-2025

کەش /ئاسمان بەگشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی کاتەکاندا دەبارێت، لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاویە بەرزەکان بەفر بارین بەردەوامی هەیە، پێشبینی دەکرێت لە ناوچە نیمچە بەرزەکان تێکەڵەی باران و وردە بەفر ( کڕێوە ) ببارێت.

خێراى با / مامناوەند ( 15 – 25 ) کم/ک.

ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات.

پلەکانی گەرما / بەگشتی نزم دەبێتەوە بە (2 - 5 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.

مەوداى بینین / لە نێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین ( 4 - 6 ) کم دەبێت

سبەى یەک شەممە 28-12-2025

کەش/ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، بارانی مامناوەند لە هەموو ناوچەکاندا دەبارێت لە هەندێ کات و شوێن رێژەی دابارین زیاد دەکات بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، بەفر بارین بەردەوام دەبێت لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاویە بەرزەکان، پێشبینی دەکرێت لە ناوچە نیمچە بەرزەکان تێکەڵی باران و وردە بەفر ( کڕێوە ) ببارێت، هەروەها لە کاتی باران باریندا خێرای با چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کم/ک بە تایبەت لە ناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی، لە کاتی ئێوارەدا باران بارین بە نمە بارانی پچڕ پچڕ لە هەندێ شوێن دەبێت.

خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 15– 25) کم/ک. لە هەندێ ناوچەدا چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کم/ک

ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات.

پلەکانی گەرما / نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین ( 4 - 6 ) کم دەبێت

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 10 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 7 پلەی سیلیزی

دهۆک : 9 پلەی سیلیزی

زاخۆ :10 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 11 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی

سۆران: 7 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 12 پلەی سیلیزی

2025/12/27