پەرەگراف - وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی "بنبڕکردنی یەکجاریی" کێشەی 30 ساڵەی کارەبا دەدات و دەڵێت "ئەمە دوایین وەرزی زستان دەبێت کە پچڕانی کارەبا ڕوو بدات".
وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە لە چالاکییەکانی "زیادکردنی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی و کارەبا و سازدانەوە لە تۆڕی کارەبای نیشتمانی" بەردەوامە، ئەوەش لەپێناو "دابینکردنی کارەبا بە باشترین شێوە".
وەزارەتی کارەبا سوپاسی "پشوودرێژیی" هاووڵاتیان دەکات و دەشڵێت "ئێستا 70٪ـی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێریی پرۆژەی ڕووناکییان پێ گەیشتووە، تا کۆتایی 2026 هەموو هاووڵاتیان کارەبای نیشتمانیی بەردەوامیان پێ دەگات".