عێراق لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 7 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستانی هەناردەی دەرەوە کردووە

25-12-2025 05:08

پەرەگراف- وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری كۆتایی هەناردەو داهاتی نەوتی لە مانگی ڕابردوودا بڵاوكردەوە لەڕێی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ).

بەپێی ئامارەکە، لەو مانگەدا بە تێكڕا بڕی 106 ملیۆن و 593 هەزارو 325 بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە كراوەو تێكڕای داهاتی نەوتی هەناردەكراوی عێراق لەو مانگەدا بریتی بووە لە 6 ملیارو 595 ملیۆن و 391 هەزار دۆلار.

هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی 11دا بەمشێوەیە بووە: 

-    هەناردەی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق: 98 ملیۆن و 709 هەزارو 795 بەرمیل

-    نەوتی هەناردەكراوی هەرێمی كوردستان لەرێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە: 7 ملیۆن و 583 هەزارو 733 بەرمیل

-    بڕی نەوتی هەناردەكراو بۆ ئوردن: 299 هەزارو 824 بەرمیل