مەسرور بارزانی لە قاهیرە لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی کۆبووەوە

21-12-2025 12:07
پەرەگرافمەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆشکی کۆماری لە قاهیرە، لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر عەبدولفەتتاح سیسی کۆبووەوە.
حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، سەرۆکی میسر خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم پیشان دا و ئامادەيی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە.
"سەرۆکی حکومەت ستایشی ڕۆڵی میسر و سەرۆک سیسی لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە کرد. لە کۆبوونەوەدا جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میسر لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا کرايه‌وه‌."
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر برەودان بە هاوئاهەنگی و هاریکاری بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.