قائیمقامی نوێی چەمچەماڵ دەستبەكار بوو؛ گۆڕانکاریی لە سەرجەم پۆستەکانی سنورەکە دەکرێت

21-12-2025 10:41

پەرەگراف- لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی سنوری قەزای چەمچەماڵ ئەمڕۆ ئاسۆ بەکر وەک قائیمقامی نوێی ئەو قەزایە بە وەکالەت دەستبەکاربوو لە شوێنی ڕەمک ڕەمەزان کە بەهۆی لافاوەکەی ٩ی ئەم مانگە دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.

عەتا محەمەد بەرپرسی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی گۆڕانکارییەکانی چەمچەماڵی کردو وتی: "هەموو پۆستە مەدەنی و سەربازییەکانی سنوورەکە دەگرێتەوە".

بەرپرسی نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیرانی ئەوەشی خستەڕوو، بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش بڕیاری بەخشین لە پۆستەکەی بۆدەرچووەو بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو کارەکانی ڕایی دەکات.