پەرەگراف- کەشناسیی هەرێم هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە لە بارەی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەهۆی کاریگەریی بەرزە پەستانی هەوای ڕووسیا کە بارستە هەوایەکی وشک و ساردی لەگەڵدا دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکە لە ئەمشەو تاوەکو شەوی یەکشەممەی داهاتوو پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزێت.
سەرماکە سەنتەری شارەکانیش دەگرێتەوەو شەوی یەکشەممە لە سلێمانی 3 پلە ژێر سفر دەبێت، هەمان شەو لە هەولێر پلەی گەرما 2 و لە دهۆکیش 4 و لە هەڵەبجە 7 دەبێت.