پەرەگراف- فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بەخشی بە هاندەرانی یانەی وەرزشی زاخۆ.
فیفا ڕایگەیاند، بەخشینی خەڵاتەکە بە یانەی زاخۆ ڕێزلێنانێکە بۆ هەڵوێستێکی بەهێزی هاوکاری و هاوخەمی کە سەرنجی جیهانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە. ئەوەش پێش دەستپێکردنی یارییەکی یانەی زاخۆ لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەرامبەر یانەی ئەلحودوود لە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٥ کە هەزاران هاندەر بووکەڵە و یارییان فڕێدایە نێو یاریگاوەو پێش دەستپێکردنی یارییەکە کۆکرانەوە و بەخشران بەو منداڵانەی کە بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنن، بەمەش یارییەکی تۆپی پێ گۆڕدرا بۆ ساتێکی پڕ لە هیوا و بەخشندەیی.
فیفا ستایشی هاندەرانی زاخۆ دەکات بۆ ئەو هەڵوێستەیان و بە "ڕۆحێکی مرۆیی نموونەیی" ناوی دەبات.
نیشاندا و لەلایەن کۆمەڵگەی وەرزشی لە کوردستان، عێراق و ئاسیاوە دان بە گەورەییەکەیدا نراوە"، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە هاندەران لە ڕێگەی دەستپێشخەرییە داهێنەرانە و مانادارەکانیانەوە وەک "بڕبڕەی پشتی تیپەکە" دەمێننەوە.
جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا، پیرۆزبایی لە هاندەرانی یانەی زاخۆ کرد و بە "براوەی شایستە"ی خەڵاتەکەی ساڵی ٢٠٢٥ وەسفی کردن. ناوبراو وتی، هەڵوێستەکە "کاریگەر و ئیلهامبەخش" بوو، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە تۆپی پێ چۆن دەتوانێت کۆمەڵگەکان یەکبخات و لە دەرەوەی یاریی پەرە بە سۆز و میهرەبانی بدات.
خەڵاتی هاندەرانی فیفا ڕێز لەو هاندەرانە دەگرێت کە جۆش و خرۆشێکی بێوێنە و کاریگەرییەکی ئەرێنی پیشان دەدەن، ئێستا دەستپێشخەرییەکەی هاندەرانی یانەی زاخۆ لەسەر ئاستی جیهان ناسێنرا.