پەرەگراف - رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی لافاوەکەی ١١ی ئەم مانگەی شاری کەرکوک کە زیانی بە دەیان ماڵ لە گەڕەکەکانی کەرکوک و لادێکانی دەوروبەری گەیاند، ڕایگەیاند، لافاوەکە بەهۆی زیادەڕەویی و کاری نایاسایی دروست بووەو "مافیاكان دۆڵ و ڕێڕەوە ئاوییەكانیان بە هاووڵاتییان فرۆشتووە".
پارێزگاری کەرکوک جەختی لەوە کردەوە کە زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی كەركوك قەرەبوو دەكرێنەوە، وتیشی "دەبێت ڕێڕەوی گەڕەکەکانی شۆراو و پەنجا عەلی وەكو خۆیان لێبكرێتەوەو نابێت رێڕەوی ئاو پڕبكرێتەوەو خانووی لەسەر دروست بكرێت. كارگە لەسەر ڕێڕەوە ئاوییەكان دروستكراوە".
ڤیدیۆی لافاوەکەی کەرکوک