پەرەگراف- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە چەمچەماڵ ڕایگەیاند: چوار بەرپرسی سنوری چەمچەماڵ بەهۆی لافاوەکەی 9ی ئەم مانگە داوای بەخشیان كردووە لە پۆستەكانیان كە بریتین لە:
قائیمقامی چەمچەماڵ
سەرۆكی شارەوانی چەمچەماڵ
بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ
سەرۆكی شارەوانی ناحیەی شۆڕش
وتیشی: بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش ئامادە نەبوو داوای بەخشین بكات لە پۆستەكەی، بۆیە هەنگاو دەنرێت بۆ ئەوەی رێوشوێنی لەگەڵ بگیرێتەبەر.