قوباد تاڵه‌بانى زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ بەسەر دەکاتەوە

10-12-2025 12:37

پەرەگراف- قوباد تاڵه‌بانى جێگری سەرۆکوەزیران سەردانی چەمچەماڵی کرد بۆ بەدواداچون بۆ هۆکارەکانی دروستبونی لافاوەکە و زیانلێکەوتوانی بەسەر کردەوە.

بەپێی نووسینگه‌ى قوباد تاڵه‌بانى، لێکۆڵینەوە لە کەمتەرخەمیی لایەنە پەیوەندیدارەکان‌و چۆنیەتی قەرەبوکردنەوەی هاووڵاتییان دەکرێت.

قەزای چەمچەماڵ زۆرترین زیانی بەرکەوت لەو شەپۆلی باران و لافاوەی دوێنێ هەرێمی کوردستانی گرتەوە، ٢ کەس لەو قەزایە گیانیان لەدەستدا و ١٢ی دیکە بەهۆی لافاوەوە برینداربوون.

هاوکات ئاو چووە دەیان ماڵ و دوکان، ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و بەشێک لە فەرمانگە حکومییەکانی شارەکەش زیانیان بەرکەوت.