پەرەگراف- ئەو شەپۆلی بارانەی دوو ڕۆژە ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە بەردەوامەو لافاو لە چەند ناوچەیەک دروست بووە، بەتایبەت لە قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.
قائیمقامیەتی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، بەهۆی لافاوی چەند کاتژمێری ڕابردووەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و چوار هاوڵاتی دیکە برینداربوون.
ئەو دوو هاوڵاتییەی گیانیان لە دەست داوە مێرمنداڵێک و کەسێکی بەتەمەنن و لە ناحیەی شۆڕش بەهۆی لافاوەوە گیانیان لە دەست دا.
چەندین ئۆتۆمبێلیش ژێرئاو کەوتن و ئاو چووە چەندین ماڵەوە.