پەرەگراف- قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، سلێمانی بووەتە پایتەختی کارسازی و وەبەرهێنان لە عێراق و هەنگاو بۆ ئابورییەکی بەهێز دەنێن.
جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆڕبەندی وەبەرهێنان لە سلێمانی وتیشی، سلێمانی سەقامگیرترین شاری عێراق و کوردستانەو کەشێکی ئارامی بۆ وەبەرهێنان دروستکردووە، بە پشتیوانی کەرتی تایبەت پێشکەوتنی زۆری بەخۆیەوە بینیوە.
"لەبەر ململانێ سیاسی و داراییەکان لە بیرمان دەچێت کە کۆمەڵێک سەرمایەداری بوێر و نیشتمانپەروەر زاڵ دەبن بەسەر ئاڵنگارییەکان کە داینەمۆی کوردستانن" تاڵەبانی وای وت، وتیشی: لە سلێمانی خاوەنی بەهێزترین کەرتی تەندروستی و پۆلیسین. ژنان توانیویانە لە کەرتەکان هەنگاوی باش بنێن، ئێمەش هەمیشە بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنیان.
جێگری سەرۆکوەزیران جەختی لە باشترکردنی شەفافیەت کردەوە بە ئامانجی گەشەی زیاتر لە سەرجەم سێکتەرەکان، وتی "گرنگییەکی زیاترمان داوە بۆ ئەوەی بەشێک لە کەرتە گرنگەکان لە شارەکانەوە بۆ قەزا و ناحیەکان بگوازینەوە".