هەفتەیەکی باراناوی بۆ هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە

04-12-2025 06:02

پەرەگراف - دوو شەپۆلی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەدرێژایی هەفتەی داهاتوو کەشوهەوا باراناوی دەبێت.

هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی سێ نزمەپاڵەپەستۆی (دەریای ناوەڕاست، دەریای سوور، نزمەپاڵەپەستۆی تورکیا)، بەهۆیەوە دوو شەپۆلی بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە.

شەپۆلی یەکەم لە ڕۆژی یەکشەممە 07-12-2025 دەست پێ دەکات و تا سێشەممە بەردەوام دەبێت. شەپۆلی دووەمیش لە چوارشەممە دەست پێ دەکات و تا هەینی بەردەوام دەبێت.

بەپێی پێشبینیی کەشناسیی هەرێم، تەنیا لە شەپۆلی یەکەمدا لە هەولێر: 35 بۆ 60 ملم، سلێمانی: 50 بۆ 70 ملم، هەڵەبجە: 40 بۆ 55 ملم، ئیدارەی گەرمیان: 50 بۆ 65 ملم، ئیدارەی ڕاپەڕین: 65 بۆ 75 ملم، ئیدارەی سۆران: 60 بۆ 80 ملم، ئیدارە زاخۆ: 50 بۆ 65 ملم باران ببارێت.

لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان پێشبینیی بارینی زیاتر لە 100 ملم باران دەکرێت.