لە خۆپیشاندانەکەى لەبەردەم پاڵاوگەى لاناز گەنجێگ کوژرا

29-11-2025 01:54

پەرەگراف - لەو خۆپیشاندانەى لەبەردەم پاڵاوگەى لاناز ئەنجام درا، گرژى دروست بوو وهێزە ئەمنییەکات تەقەیان کرد، لە ئەنجامدا گەنجێگ کوژرا.

خۆپیشاندانەکە لەلایەن دانیشتوانى گوندى لاجانەوە ئەنجام درا، کە گوندەکەیان دەکەوێتە نزیک پاڵاوگەى لاناز و داوا دەکەن گەنجەکانیان لە پاڵاوگەکە دەرفەتى کاریان بۆ بڕەخسێنرێت.

شایەتحاڵێکى ڕووداوەکە کە ڤیدۆى گەنجە کوژراوەکەى تۆمار کردووە، دەڵێت "بە تەقەى ئاسایشى لاناس کوژراوە".