پەرەگراف- مەسعود بارزانی لە باکوری کوردستان بەشداریی لە دیدارێکی ئەدەبیی کردو لەبارەی پڕۆسەی ئاشتیی وتی، زۆر خۆشحاڵین بە دەستپێكردنی پڕۆسەی ئاشتی و بەهەموو توانامانەوە پشتیوانی دەكەین.
چوارەمین سیمپۆزیەمی نێودەوڵەتی مەلای جزیری كە لە شاری جزیرەی بۆتان لەلایەن زانكۆی شرناخەوە رێكخراوەو دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، سەرۆکی پارتی لە وتارێکدا بەشداریی لەو دیدارە بە ڕۆژێکی خۆشی ژیانی ناوبردو ستایشی مەلای جزیری و شیعرەکانی کرد.
لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی بارزانی وتی "پرۆسەی ئاشتی گۆڕانێكی مەزنە كە لە ناوچەكە روویداوە، ئێمە زۆر خۆشحاڵبوین بە دەستپێكردنی ئەو پرۆسەیە، دەبینین ئەمجارە پرۆسەكە زۆر بە رێك و پێكی دەستیپێكردووە، چونكە میللەت و حزب و پەرلەمان پشتیوانی دەوڵەتن، لێرەدا بەپێویستی دەزانم سوپای سەرۆك كۆماری توركیا و دەوڵەت و پەرلەمان و میللەتی توركیا بكەم دەرگای ئاشتیان كردەوە، كە باشترین دەرگاو باشترین بژاردەیە"
"دەستخۆشی لە بەرێز ئۆجەلان دەكەن كە ئەویش هەنگاوی ئەرێنی دەنێت و ئێمەش بەهەموو توانای خۆمانەوە پشتیوانی پرۆسەی ئاشتی دەكەین، هەرچیشمان پێبكرێت درێغی ناكەین و دەبێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ هەموان" بارزانی وای وت.