بافڵ تاڵەبانی هەڕەشەی وەڵامی 'تووند و یەكلاكەرەوە' دەكات

27-11-2025 01:01

پەرەگراف - بافڵ تاڵەبانی هەڕەشەی وەڵامی "تووند و یەكلاكەرەوە"ـی هەێرشەكەی سەر كۆرمۆر دەكات و ڕایدەگەیەنێت "میلیشیاكان یان دەبێت هەڵبوەشێندرێنەوە، یان لەناو ببرێن.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی، دەڵێت "هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر جێگای قبووڵ نییە و بە توندترین شێوە ئیدانەی دەكەین".

سەرۆكی یەكێتی هەڕەشە دەكات و دەڵێت "وەڵامدانەوەمان بۆ ئەم هێرشە یەكلاكەرەوە و تووند دەبێت و هەموو ڕێكارێكی پێویست بۆ پاراستنی گیانی هاونیشتمانیانمان دەگرینەبەر".

بافڵ تاڵەبانی جەخت دەكاتەوە كە "چەك تەنیا دەبێت بەدەست دەوڵەتەوە بێت". ڕایشیدەگەیەنێت "ئەو میلیشیایانەی كە لە دەرەوەی سەروەریی یاسا كار دەكەن، یان دەبێت هەڵبوەشێندرێنەوە، یان لەناو ببرێن".