پەرەگراف - وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکەى سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ، هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا ڕاگیرا.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەكە، هێرشەكە درۆنی بووە و کاتژمێر ١١:٣٠ ئەنجام دراوە. دەشڵێت "ئێستا تیمەكانی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كارەبا، لەگەڵ كۆمپانیای داناغاز لەسەر هێڵن بۆ بەدواداچوونی لێكەوتەكانی ڕووداوەكە و ئاساییكردنەوەی بارودۆخەكە".
ئەمشەو ٢٦-١١-٢٠٢٥، هێرش کرایە سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەهۆیەوە لە چەند شوێن و کۆگایەکى کێڵگەکە ئاگرى گەورە کەوتەوە.
بەهۆى هێرشەکەوە، ئەمشەو لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان کارەبا دەکوژێنرێتەوە، جگە لە شوێنە پێوسشتەکان.