قوباد تاڵەبانی: بۆ ئەوەی پێگەی هەرێم بەهێزتر بێت دەبێت پێگەی کورد لە بەغدا بەهێز بکەینەوە

25-11-2025 01:18

پەرەگراف- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران دەڵێت: بۆ ئەوەی پێگەی هەرێم بەهێزتر بێت دەبێت پێگەی کورد لە بەغدا بەهێز بکەینەوە، هەربۆیە پێویستە لایەنە کوردستانییەکان پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن.

ئەو وتانەی قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بووە لەگەڵ جانێت ئەلبێرتا، باڵیۆزی هۆڵندا لە عێراق، تاڵەبانی دەڵێت: جەختمان کردەوە کە عێراق پێویستی بە حکومەتێکی کارا و بەهێز هەیە کە جێی رەزامەندیی هەموو پێکهاتەکان بێت و بشتوانێت بە هاوکاری لەگەڵ حکومەتی هەرێم کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکات.

"روونیشمان کردەوە لە هەرێمی کوردستان دەرفەتی زۆرباش هەیە بۆ کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی هۆڵندی بۆ ئەوەی بەشدارییەکی کاریگەرتر لە پرۆسەی گەشەپێدانی کوردستاندا بکەن بە تایبەتیش لە بوارەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا" قوباد تاڵەبانی وادەڵێت.