سوننەكان یەكیان گرت و 'ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی'یان پێك هێنا

23-11-2025 06:10

پەرەگراف - فراكسیۆنە سوننەكانی عێراق یەكیان گرت و هاوپەیمانێتییەكیان لەژێر ناوی ‏‏"ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی" ڕاگەیاند.‏

ئەمڕۆ یەكشەممە 23-11-2025، سەركردەی هەر یەك هاوپەیمانی و حزبە سوننە براوەكانی ‏هەڵبژاردن (پارتی تەقەدوم، پارتی عەزم، هاوپەیمانیی سیادە، هاوپەیمانیی حەسمی نیشتمانی و ‏پارتی جەماهیر)، لە بەغداد لەسەر دەستپێشخەری و بانگهێشتی خەمیس خەنجەر، كۆبوونەوەیەكی ‏فراوانیان ئەنجام دا و پێكهێنانی ئەو ئەنجوومەنەیان ڕاگەیاند.‏

ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی لە یەكەم ڕاگەیەندراویدا دەڵێت، وەك چەترێكی كۆكەرەوە، ‏هەڵوێستەكان ڕێك دەخات و دیدگا و بڕیارەكان بەرانبەر بە دۆسیە نیشتمانییە گەورەكان یەك ‏دەخات، هەروەها كاری هاوبەش لەنێوان سەركردایەتی و فراكسیۆنە سیاسییەكان بەهێز دەكات.‏

نوێ دەكرێتەوە...‏