دادگای ئەورووپا تانەكەی توركیای ڕەت كردەوە؛ دەمپارتی: دەستبەجێ دەمیرتاش و یەكسەكداغ ئازاد بكرێن

04-11-2025 09:04

پەرەگراف

دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا تانەكەی توركیای بۆ پێداچوونەوە بە بڕیاری ئازادكردنی سەڵاحەدین ‏دەمیرتاش ڕەت كردەوە و جەخت لەسەر ئازادكردنی دەكاتەوە. دەمپارتیش ڕایدەگەیەنێت ‏‏"بڕیارەكە یەكلاكەرەوەیە و دەبێت دەستبەجێ‌ هاوڕێیانمان بەتایبەت سەڵاحەدین دەمیرتاش و ‏فیگەن یوكسەكداغ ئازاد بكرێن".‏

تا ئێستا دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا سێ‌ بڕیاری بۆ ئازادكردنی سەلاحەدین دەمیرتاش ‏دەركردووە و لە تۆمەتە جیاوازەكان كە دەسەڵاتی توركیا داویەتە پاڵی، بێبەریی كردووە. داجاریش ‏ئەو تانەیەی توركیای ڕەت كردەوە كە لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ پێشكەشی دادگاكەی ‏كردبوو.‏

دوای بڕیاری دادگاكە، پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەلان (دەمپارتی) ڕاگەیەندراوێكی بڵاو ‏كردەوە و تێیدا دەڵێت "دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لە بڕیارەكەی 08-07-2025دا سەبارەت بە ‏دەستگیركردنی نادادپەروەرانەی دەمیرتاش لە دۆسیەی كۆبانێ، بە ڕوونی هەموو ‏نادادپەروەرییەكانی لە پرۆسەی دادگاییكردندا خستەڕوو و ئاماژەی بەوە دا كە دەستگیركردنی ‏دەمیرتاش بە هۆكاری سیاسی بەردەوامە و دەبێت ئازاد بكرێت".‏

نوێ‌ دەكرێتەوە‎ ‎