پەرەگراف
مەسعود بارزانی باس لە ڕێککەوتنێک بۆ "ڕزگارکردنی عێراق" دەکات و دەربارەی هەڵبژاردنیش ڕایدەگەیەنێت، دەیانەوێت "هێز و ده‌نگی پارتی" به هه‌موو لایەک نیشان بده‌ن.
ئەمڕۆ 01-11-2025، لە کۆبوونەوەی له‌گه‌ڵ ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینیی پارێزگای دهۆك، مه‌سعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکرات، سەبارەت بە هەڵبژاردن وتی "ئێمه ده‌مانه‌وێت میلله‌ت ئازاد بێت و به ئازادی بڕیاری خۆی بدات".
بارزانی وتیشی "به لای پارتییه‌وه هه‌ڵبژاردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆست نییه، به قه‌د ئه‌وه‌ی كه ده‌مانه‌وێ هێز و ده‌نگی پارتی به هه‌موو لایەک نیشان بده‌ین، به‌و هێز و ده‌نگەیشه‌وه به‌رگری له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق بكه‌ین".
دەربارەی دۆخی عێراق و کێشە و ململانێکانی هەرێم و بەغداد، سەرۆکی پارتی دەڵێت "ئومێدمان وایه دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، له‌گه‌ڵ هەندێك لایه‌نی دڵسۆز ڕێككه‌وتن بكه‌ین و عێراق له‌م میحنه‌ته ڕزگار ببێت".