بافڵ تاڵەبانى: هەم گفتوگۆمان پێ دەکرێت، هەم دەتوانین تێکى بدەین

22-10-2025 03:29

پەرەگراف

دواى زیاتر لە ساڵێک لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتى، دەڵێت "لە گفتوگۆى جدیداین لەگەڵ پارتى بۆ دروستکردنى حکومەت".

سەرۆکى یەکێتى ئەمڕۆ ٢٢-١٠-٢٠٢٥، لە هەڵمەتى بانگەشەى هەڵبژاردنى حیزبەکەى لە گەرمیان،وتیشى "ئەو حیزبانەى کە ئیتر لە حکومەتدا نەماون، هەموو پۆستەکانیان وەردەگرینەوە بۆ یەکێتى و ڕەحم بە کەس ناکەین".

سەبارەت بە مامەڵەکردن بە داهاتى ناوخۆى هەرێمەوە، بافڵ تاڵەبانى ڕوو لە خەڵکى گەرمیان وتى "کار لەسەر ئەوە دەکەین داهاتى خۆتان بۆ خۆتان بێت. بەزوویى هەواڵى خۆشمان لەسەر جێبەجێ ئەمە دەبێت".

سەرۆکى یەکێتى پرسیارى ئەوەى ورووژاند کە چۆن لەگەڵ بەغداد ڕێک دەکەوین؟ بە گفتوگۆ یان تێکدان؟، هەر خۆیشى لە وەڵامدا وتى "خۆشبەختانە ئێمە هەم گفتوگۆمان پێ دەکرێت، هەم دەتوانین تێکى بدەین".