پەرەگراف
مەسروور بارزانی، جێگرى دووەمى سەرۆکى پارتى، لە هەڵمەتى بانگەشەی هەڵبژاردنى حیزبەکەی لە ئامێدی وتى "كێشەی ئێمە مووچە نییە، بەڵام ناحەزان هەوڵ دەدەن بە بابەتی مووچەوە سەرقاڵمان بكەن".
مەسروور بارزانى ڕوو لە دەسەڵاتدارانى عێراق وتیشى "دەبێ مەمنوون بن کە بە فیدراڵییەت ڕازی بووين، مافی ئێمە گەلێك لەوە زیاترە".
بە قسەى مەسروور بارزانى، "زۆر هاوپەیمانی و دەست تێكەڵ كرا و هەوڵی زۆر درا مووچە بۆ هەرێمى کوردستان نەیەت". دەشڵێت "لەپێناو شكاندنی پارتیدا، بە لایانەوە گرنگ نەبوو كوردستان بشكێت".